زەنگ
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی موسڵ لە ناوچەكانی عێراق گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە پشكی گۆڕان ئاشكرای كردووە، ژمارەی ئاوارەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان ناگاتە ملیۆنێك ئاوارە، رۆژانە ژمارەكە كەمدەبێتەوە و ئاوارەكان دەگەڕێنەوە.
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەش كردووە، زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار ئاوارەی شەڕی داعش لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک