25 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كەسە شوێنی بەغدادی دەزانێت


زەنگ- دەنگی ئەمریكا

ئەمەریکا بڕی 25 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ ئەو كەسەی کە زانیاری لەسەر شوێنی ئەمیری داعش بدات كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی.

پێشتر ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی بەغدادی دانابوو، بەڵام دوێنێ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا زیاد کردنی ئەو پارەیەی ڕاگەیاند دەشڵێت، هەڕەشەکان كە بەهۆی بەغدادی هاتوەتە ئاراوە لە چەند ساڵی ڕابوردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

ئەم پاداشتە دەدرێت بە هەرکەسێک کە بتوانێت ئەو زانیارییانە بدات کە بە پێی ئەوە بتوانرێت شوێنی بغدادی ئاشکرا بێت یان دەستگیر بکرێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک