زەنگ
ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کەیسەری ناوەندی پارێزگای ئەنتالیای تورکیا تەقییەوە و 13 سەربازی تورک کوژران و 55 کەسی تریش بریندار بوون کە زۆربەیان کەسانی لەشکری بوون.
هێزە لەشکرییەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاد تەقینەوەکە لە کاتژمێر 8:45 ی سەر لەبەیای ڕوویدا، و تیایدا ئەو سەرکردە لەشکرییەنە کرابوون بە ئامانج کە لە یەکەی لەشکی کەیسەری بوون.
لەشکر دەڵێت 48 سەربازیش بریندار بوون و ڕەنگە چەند کەسێکی سڤیلیش پێوەبووبن.
ماوەیەکی کەم پاش تەقینەوەکە وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو، ڕایگەیاند، 55 کەس بریندار بوون و 6 لەوانە برینەکانیان سەختن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی " ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم".
تا ئامادەكاری ئەم هەواڵە، هیچ كەس و لایەنێك و گروپێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تەقینەوەیەك نەگرتوەتە ئەستۆ.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک