30 داری تەمەن 50 ساڵ دەستیان بەسەردا گیرا


زەنگ

پۆلیسی دارستان ڕایدەگەیەنێت، هەر كەسێك دار ببڕێت بە نایاسایی دەستگیر دەكرێت.

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراو كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی  پۆلیســی دارســتان و ژینــگەی پێنجوێن لە دەرچونێکی مەیدانیاندا  توانیان دوو هاووڵاتی دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو دوو هاوڵاتیە بەهۆی بڕینی دار دەستگیركراون كە بەشێوەیەكی نایاسایی بڕیویانە.

وتیشی "دەست بەسەر 30 داری تەمەن 50 ساڵ گیراوە، دەستگیركراوەكانیش ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک