ئەم دەرزیە كەی بەكاردەهێنرێت


زەنگ

ڤاكسینی ئەنفلۆنزا دەتوانرێت لە وەرزی پایز و سەرەتایی وەرزی بەهاردا بەكار بێت.

ئەم ڤاكسینە توانای بەرگری بۆ ماوەیی یەك ساڵی دەبێت و ئەو كەسە دەپارێزێت لە جۆرەكانی ئەنفلۆنزا.

 ئیبراهیم ئەحمەد، پسپۆری خۆپاراستنی تەندروستی دەڵێت: ئەم ڤاكسینە بۆ هەموو هاوڵاتیان دەبێت بەتایبەت ئەوانەی كە نەخۆشییە بۆ ماوەییەكان یاخود درێژخایەنەكانی وەك ڕەبۆیان هەیە یان كەسانی بەتەمەن كە بەرگریی جەستەیان كەمەو كاتێك دووچاری ئەنفلۆزا دەبن بە ئەستەم چاك دەبنەوە.

ئەو پسپۆڕەی خۆپاراستن دەشڵێت: لە پارێزگای سلێمانی ئەوكەسانەی كە دەیانەوێت ئەو ڤاكسینە وەرگرن، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەكان بكەن بەتایبەتیش مەڵبەندی تەندروستی ئیبراهیم پاشا لە ئیبراهیم پاشا لەبەر ئەوەی لەوێدا سەنتەرێكی تایبەتمەند بە هەستیاری و ڕەبۆ هەیە، بەڵام لە ئێستادا تواناكانیش بۆ ئەو جۆرە ڤاكسینە دیاریكراوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک