زەنگ
كەمی فولیك ئەسید (ڤیتامین B9) لە ئافرەتی دووگیان، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروست نەبوونی یان خراپ دروست بوونی بربرەكانی پشت (neural tube defect) ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی كیس لە پشتی منداڵەكەداو هەندێ جاریش گەورەبوونی سەری منداڵەكە، ئەمەش دەبێت نەشتەگەری بۆ بكرێ بۆ لابردنی كیسی دروست بوو لەگەڵ دانانی سۆندە (shunt) لە ناو سەری منداڵەكە بۆ ئەوەی ئاوی ناو مێشكی منداڵەكە كۆنەبێتەوە.
خۆپاراستن لەم كێشەیە بە وەرگرتنی ( حەپی فۆلیك ئەسید) دەبێت باشترە ٣ مانگ پێش ئەوەی ئافرەتەكە دووگیان بێت وەری بگرێ رۆژانە یەك حەب تا كۆتای سكەكەی بەردەوام بێت، گرنترین كات ٣ مانگی یەكەمی دووگیانییە.
لەگەڵ وەرگرتنی حەپی فۆلێك ئەسید، دەبێت ئافرەتەكە لەو خواردنانە زۆر بخوات كە فۆلیك ئەسیدی زۆر تێدایە وەك سەوزە، ئەڤوگادۆ، بامێ، سترۆبێلی، برۆكلی، قەرنابیت، سپیناخ، هێلكە، گوێز، گولەبەرۆژە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک