زەنگ
مەترسی لەسەر غازی ماڵان دروست دەبێت و سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی سلێمانی هۆشداری دەدات.
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، تا دێت غازی شلی ماڵان قۆرغ دەكرێت، ئەوەش زوڵمێكی گەورەیە لە هاوڵاتیان دەكرێت.
بە سەرپەرشتی حكومەتی گراناوی
كەمكردن ، گرانكردن و قۆرەغكردنی غازی ماڵان
سەرچاوەی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان بلۆكی كۆرمۆرە كە دەكەوێتە ناحیەی قادركەرەمی سەر بەقەزای چەمچەماڵەوەو ڕووبەرەكەی 510 كیلۆمەتر دووجایە, داناغازو كریسنت ئۆیڵ بڕی یەك ملیار دۆلاریان تێدا وەگەڕخستوە، بەپێی ڕاپۆرتی هەردوو كۆمپانیای نەفت هیلالو دانا گاز سەرەتا لە ساڵی (2008) دەستیان بە بەرهەم هێنانی سێی جۆره غاز كردوەه :
1 . كۆندێنسەیتی شل (پێكهاتەی نەوت و گاز) كە ڕۆژانە 15000 بەرمیل كە باشترین مادەیە بۆ چاك كردنی نەوتی كوالیتی خراپ ، تێكەڵ دەكرێت لە گەڵ نەوتی خاوی تاوكی و شیخان چونكە كوالیتیەكەیان باش نیە و بە ئاسان نافرۆشرێت لە بازارەكانی جیهان .
2 . غازی وشك 340 ملێون پێ سێجا گاز لەڕۆژێكدا , وەك سوتەمەنی بە كاریدەهێنن بۆ بەرهەم هێنانی هەموو كارەبای كوردستان .
3 . غازی شل (L.P.G ) یان غازی ماڵان ، رۆژانە زیاتر لە هەزار تەن بەرهەم دەهێنن .
غازی ماڵان بە جیاواز لە گەڵ عێراق دا ، هەتا دێت قۆرەخ دەكرێت و دەدرێت بە كەرتی تایبەت ( كۆمپانیای سێبەری حزبی ) ، پێش 14/7/2015 پشكی فرۆشتنی غازی شل لە لایەن سامانەسروشتیەكان بۆ كۆمپانیای ( سۆر غاز ) دەرچووە ، ئەوكات یەك تەن غازی شل (205 $ ) ئەمریكی بوو ، كە ئەو كۆمپانیایەش بە كارگەكانی غاز دەیفرۆشت بە ( 302 )هەزار دیناری عیراقی .
• بەڵام دوای 14 / 7 /2015 نرخی هەر تەنێكی غاز زیاد كرا بە ( 304) $ ، بە پاساوی ئەوە كە حكومەتی عێراق غازی گران كردووە بۆ ئەو نرخە . كە ئەمیش زوڵمێكی گەورەیە لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چونكە وەزارەتی سامانه سروشتیەكان هیچ كات بەقسەی عێراقی نەكردووە جگە لە زیادكردنی نرخ نەبێت ، كەواتا لە كاتی گران گردن لە گەڵ حكومەتی ناوەندە بەڵام لە هەرزانكردن دوو دەوڵەتی جیاوازین !!!.
• لە 2016 گرێبەستەكە دراوە بە كۆمپانیاكی تر كە ئەم جارەیان رۆژانه بەشێكی بە (325 ) $ تەنی دەفرۆشرێت بە كارگەكان ئەوانیش بەگرانتر دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان ، بەشێكی تری بە (430) $ لە بازاری رەش دەفرۆشن بە هەموو كەسێك ئەم قۆرەغ كاریە وای كردووە كە رێژەی تەواو نەگاتە هاوڵاتیان بە نرخێكی هەرزان ، كەواتە دەتوانین بەڵێن غازی ماڵان چەندین ساڵە قۆرەغ دەكرێت لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە ، بە تایبەتی لەو رۆژە شومەی كە بریاریانداوە حكومەتی هەرێم كە نەوت و غاز بە سەربەخۆی بفرۆشێت هەتا دێت سووتەمەنی و بەتایبەتی غازی ماڵان قۆرەغ دەكرێت و هەتا دێت نرخەكەی كران دەبێت و هەروەها رێژەكەی زۆر كەمترە لە ستانداردی عێراقی كە دەبێت لە هەر بوتڵێكی غاز 12 كیلۆ غازی تێدابێت ...
غالب محمد عەلی
س.لیژنەی پیشەسازی ووزە وسامانەسروشتیەكانی ئە.پارێزگای سلێمانی
19.12.2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک