ڕاوكه‌رێك ڕاوكرا



زه‌نگ

مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان توانیویانە كەسێك لە كاتی ڕاوكردن دەستگیر بكەن.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕایگەیاند،  مەفرەزەیەکی بنکەی  پۆلیســی دارســتان و ژینــگەی  وارماوا لە دەرچونێکی  مەیدانیاندا بۆ سەر چەمی تانجەڕۆ  توانیان هاووڵاتیەك دەستگیربکەن.

هێمن كەمەرخان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتیە سەرقاڵی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەیی کێویی بووە لەهەمان کاتیشدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر یەك چەکی جۆری تاپڕ و یەك باڵندە لە جۆری پۆڕ و یەك ئۆتۆمبیڵ.

وتیشی "تۆمەتبارکە و کەرەسەکانی ڕووبەڕوی یاساکران".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک