ببینە حكومەت چی دەكات لە هاوڵاتیان


زەنگ

ئەو حكومەتەی نیو مووچەش لە كاتی خۆیدا نادات و دۆخێكی ناهەمواری دروستكراوى دروستكردووە، كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ سه‌رى بۆ كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى كێشاوه‌ و كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ هاوڵاتيان دروستكردووه‌، ئێستا لە سەروبەندی گەڕانه‌وە بۆ بەغداد و پەسەندكردنی بودجە و بڕگەو مادەكانی پەیوەست بە هەرێم، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، ئەگەر بەو شێوازەی ئێستا نەوت بفرۆشین داهاتی مانگانە زیاتر لە 1 تریلیۆن دینارە، ئەوەش لە كاتێكدایە نیو مووچە لە كاتی خۆی دابەش ناكرێت.

مانگی ڕابردوو، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لە دیداری میری ڕایگەیاند، ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە، هەناردەی نەوتیش بۆ 1 ملیۆن له‌ ڕۆژێكدا، كێشەكانی ئێستا بەردەوام دەبن، دوای تێپەڕبوونی یەك مانگ، حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە شەوی ڕابردوو لە بارەی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2017 باسی لەوە كردووە ئەگەر بەو شێوازەی ئێستا نەوت بفرۆشرێت، داهاتی مانگانەی 1 تریلیۆن و 20 ملیار دینار دەبێت.

ئەو ڕوونكردنەوەی حكومەت لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو، هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغداد ڕێكنەكەوت لە بارەی هەناردەی نەوت و بڕیاریدا خۆی سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، بەڵام مووچەی فەرمانبەران بۆ نیوە كەمتر كرایەوە، هەر چەندە بڕیاربوو لە كاتی خۆی دابەش بكرێت، بەڵام ئەو نیو موچەیە دابەش نەكرا و وێڕای نیو مووچەش حكومەت سێ  نيو مووچه‌ى مانگى 10 و 11 و 12ی ئه‌مساڵى دابه‌ش نه‌كردوه‌ و له‌ ساڵى 2017 نزيك ده‌بينه‌وه‌.

ئەوكاتەی كە داواكرا هەرێم لەگەڵ بەغداد ڕێك بكەوێت، ئاشتی هەورامی، ڕایگەیاند، ئەگەر هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت، پارەی زیاترمان لە مووچەی فەرمانبەران دەست دەكەوێت، ئەوەش وایكرد حزبەكان بەو قسەیە ڕازی بن و هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا دروست بێت.

لە سەرو بەندی پەسەند كردنی بودجەی 2017، جارێكی تر هەرێم ژمارەكانی داهاتی نەوت بڵاودەكاتەوە و ئامانجیەتی كە حزبەكان بەو ژمارانە ڕازی بكات تا هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت، پرسیارەكە ئەوەیە، كە داهاتی نەوت ئەوەندەیە بۆچی نیو مووچە لە كاتی خۆی دابەش نەكرا.

بە شێوازێكی تر، ساڵی ڕابردوو مووچەی مانگەكانی 9 و 10 و 11 و 12ی فەرمانبەران دابەش نەكرا، ئەمساڵیش تەنها 9 نیو مووچە دابەش كراوە، ئەو 9 نیو موچەیە بەرامبەرە بە مووچەی چوار مانگی نەدراوی ساڵی 2015، كەواتە ئەمساڵ فەرمانبەران هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە.

سەرباری ژمارەكانی حكومەت بۆ داهاتی نەوت، ئێستا هەرێمی كوردستان، لە قەیرانی نیو مووچە، كارەبا و ئاو و سوتەمەنی و نەوت و تەندروستی و هەموو خزمەتگوزاریەكاندايه‌، حكومەتیش دەڵێت، خۆمان نەوت بفرۆشین، بەشی مووچەی تەواو دەكات، بەڵام ئەمەش خەڵەتاندنەوەی چوار حزبەكەی تر و هاوڵاتیانە.

هەر لەو سەروبەندەدا و تایبەت بەو ژمارانەی حكومەت كە دەڵێت خۆمان نەوت بفرۆشین بەشی تەواوی مووچە دەكات، ئەمساڵ ئەگەری زۆر هەیە مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی فەرمانبەران دابەش نەكرێت، جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش.

ماوەتەوە بڵێین، حكومەت لە دەست چەند كەسانێكدا یاری بە عەقڵی هاوڵاتیان و تەنانەت چوار حزبەكەی تریش دەكەن، بە ڕای چاودێرانی سیاسی و ئابوری، تا ئێستا دیار نییە هەناردەی نەوتی هەرێم چەندە و داهاتی هەرێم تا ئێستا بە ڕاستی نەوتراوە.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک