زه‌نگ
ماوه‌ى زياتر له دوو مانگه، مامۆستايانى ناڕازى شارى سلێمانى به‌رده‌وامن له ناڕه‌زايه‌تى و بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن، بۆ هه‌فته‌ى داهاتووش كاتى خۆپيشاندانيان ديارى كردوه.
ئه‌نجومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى سلێمانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين له خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين، تا ئه‌و كاته‌ى وه‌ڵامى داواكاريه‌كانمان ده‌درێت و مووچه‌ى مامۆستا چاك ده‌كرێت.
ئه‌وان ده‌ڵێن، هيچ هێز و لايه‌نێك ناتوانێت به فشاره‌كانى مامۆستايان ڕابگرێت و بگه‌ڕێينه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن، چونكه خۆپيشاندانى مامۆستايان مه‌ده‌نيانه و داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ين.
له باره‌ى به‌رده‌وامى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تيه‌كانيش ئه‌وه ئاشكرا كراوه، هه‌فته‌ى داهاتوو ڕۆژى شه‌ممه، خۆپيشاندان و ڕێپێوان ئه‌نجام ده‌ده‌ين و پێويسته مامۆستايان ئاگاداربن و بێنه سه‌ر شه‌قام.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک