زەنگ
سه‌لام وعلیك.
1- پیاو حه‌زی له چییه له كاتی سه‌رجێی پێشه‌كی و جیماع و لاواندنه‌وه و ماچکردن و كێنده‌ری پیاو ماچ بكه‌ی؟
2- ئافره‌ت به هه‌مان شێوه حه‌زی له چییه له ماچ و پیاهه‌ڵدان و له باوه‌شگرتن؟
زۆر زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م گه‌ر بێ ئه‌ده‌بی بێت.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
چۆنییه‌تی چێژوه‌رگرتنی سێکسی له نێوانی ژن و مێردا له پیاوێکه‌وه بۆ پیاوێک و له ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر ده‌گۆڕێ، هه‌ر یه‌که‌یان شتێکیان زیاتر پێ خۆشه و به جۆرێک ده‌هه‌ژێن، باشتر وایه ژن و مێرد به‌بێ شه‌رم و عه‌یبه! دابنیشن له‌گه‌ڵ یه‌ک و حه‌ز و ویستی یه‌کتری له ده‌می خۆیانه‌وه ببیستن... وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوه‌که بڵێ من ئه‌وه و ئه‌وه‌م پێ خۆشه و داوا له خێزانی بکات بۆی ئه‌نجام بدات، ئافره‌ته‌که‌ش به هه‌مان شێوه مافی خۆیه‌تی هه‌موو ئه‌وه‌ی حه‌زی پێیه‌تی مێرده‌که‌ی بۆی ئه‌نجام بدات، پیاوان پێویسته ڕێگا بۆ خێزانه‌کانیان خۆش بکه‌ن هه‌تا شه‌رم یان عه‌یبه‌یان نه‌مێنێ له داواکانی خۆیان.. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه داوای ئافره‌تانه چونکه وه‌کو پێشتر وتومانه ئافره‌تان دڕه‌نگتر حه‌زی سێکسییان ده‌جوڵێ و وه‌ڵامیان ده‌بێت بۆ سه‌رجێی.. بۆیه پیاوان ده‌بێت کلیلی ئه‌و ده‌رگایه‌یان پێ بێت که چۆن بتوانن خێزانه‌کانیان ڕازی بکه‌ن بۆ وه‌ڵامی سه‌رجێی، له گرنگترین هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌یه نێوانی هه‌ردوولا هه‌مووکات ئاسایی و ئارامیی بێت، خۆشه‌ویستی بۆ یه‌کتری ده‌رببڕن، دوور بن له دڵه‌ڕاوکێ و جه‌نجاڵی به‌تایبه‌تی له نزیکی وه‌ختی حه‌زی سه‌رجێی.. ئه‌وجا پێشه‌کییه‌کانی جیماع بۆ ئافره‌ت له جیماعه‌که گرنگتره.. له قسه‌ی خۆش و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ماچ و ده‌سته‌بازی له سووک و دووره‌وه بۆ توند و نێزیک؛ مه‌به‌ستمان له‌م ڕسته‌یه ئه‌وه‌یه پیاوان له‌به‌ر زوو گه‌رمبوونی خۆیان و په‌له‌یی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌به‌نه شوێنه هه‌ستیاره‌کان(سنگ و فه‌رج) یان به‌زوویی جووتبوون ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له یادیان بێ خێزانه‌که‌یان ڕه‌نگه هێشتا له بیری سه‌رجێیش نه‌بووه! له‌وه‌ش ناخۆشتر بۆیان به توندی و هه‌ڵه‌شانه ده‌که‌ونه سنگ و دامێنی خێزانی خۆیان! له‌گه‌ڵ چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه کاریگه‌رییه‌کی پێچه‌وانه بۆ ئافره‌تان دروست ده‌که‌ن، یه‌که‌م چونکه ناگه‌نه خۆشی و دووه‌میش ڕه‌نگه ئازاریشیان بێت، بۆیه له داهاتوویه‌کی نێزیک بگره ڕه‌قیشیان ده‌بێته له جووتبوون و سه‌رجێی، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات پیاوان هه‌ست بکه‌ن خێزانه‌کانیان وه‌ڵامیان نییه بۆ داوایه‌کانیان یاخوود سستن، بۆیه شه‌ر و ئاژاوه و ساردی له نێوانیان دروست ده‌بێت.. له‌مه‌وه؛ زۆر گرنگه ژن و پیاو ڕۆشنبیری سێکسی بزانن و ئاگاداری هه‌موو ئه‌و ئسلوب و شێوازانه بن که ده‌بێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی ئاره‌زوویان.. سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ژانی ئافره‌تان ده‌توانی لێره بخوێننه‌وه ٢١٣٥ ..
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشین ئه‌وه‌یه که با پیاو و خێزانی له‌یه‌کتری بگه‌ن و ڕێگا بۆ یه‌ک خۆش بکه‌ن خواستی خۆیان بۆ ئه‌وی تر باس بکه‌ن، به ته‌جروبه و تێپه‌ڕینی کاتیش زیاتر له یه‌کتری شاره‌زا ده‌بن و باشتر ده‌توانن ئاره‌زووی خۆیان چێژ بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین که شێوه‌کانی سه‌رجێیش کارێکی ڕاسته‌خۆ و به‌هێز ده‌بینێ له زیاتر چێژوه‌رگرتنی سێکسی ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک