زهنگ
باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا گیانی لەدەسـتدا پاش ئەوەی لە لایەن کەسێـکەوە لە ئەنکەرەی پایتەخت تەقەی لێکرا و بە قورسی بریندارکرا.
ئەندرێ کارلۆڤ، ئەمڕۆ دوو شەممە لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێک لە کردنەوەی پـێشەنگایەکی وێنە لە ئەنکەرە، کەسێـک لە پشـتەوەی بە دەمانچەوە لێی نزیک بووەوە و تەقەی لێکرد و چەند فیشەکێـکی بە خێرایی پێوەنا.
دواتر باڵیۆز دەمودەست کەوت بە زەویدا و نوقمی خوێن بوو و هاوکات هێرشبەرەکە هاواری دەکرد الله اکبر و بە تورکی دەیوت ئەمە لە تۆڵەی سوریا و خەڵکی حەلەبە.
ئەوەی جێی سەرنج بوو هیچ کاردانەوەی بە پەلەی هێزەکانی ئاسایش لە شوێنەکەدا نەبوو.
بەپـێی دوایـین هەواڵ دەڵێن هێرشبەرەکە ئەفسەری پـۆلیس بووە و دەشڵێن هێزەکانی ئاسایش کوشتویانە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک