زەنگ
ئەم چەند بابەتەی خوارەوە هەندێک لەو بابەتانەن کە پێویستە ژنانی دووگیان زانیاری لەسەریان هەبێت:
• خورادنی زۆر، ئەمەش مانای ئەوە نیە کە کەم بخۆی بەڵکو بە پێی پێویست بۆخۆت و کۆرپەکە بخۆبەڵام وا نەبێت کە زۆر قەڵەو ببیت.
• ئاگات لە چوونە سەر تەوالێت و دەستشۆر و خۆشتن بێت. لەبەر ئەوەی شوێنێکن کەوتن تێیاندا ئەگەرێکە.
• گریان ، بگریت بە هۆیەکی کاریگەر یا ناچار بۆ ماوەیەکی پێیوست ئاساییە بەڵام هەندێک جار لەبەر ەئوەی زۆر هەستیار دەبیت بە بێ هۆ لەوانەیە بگریت، ئەمەش تاڕادەیەک ئاساییە و پێویستە خۆست زیاتر بڕوات بە خۆت ییتو کەسانی نزیکیشت هاوکار و گرنگیپێدەرت بن.
• هاوکاری کەسانێک و لەگەڵدابوونت لە کاتی پیاسەکردن وڕۆشتندا بەتایبەت بۆ شوێنی دوور و ئەمەش تا نزیک بیتەوە لە کاتی مندال بوونەکەت زیاتر دەبێت، هەروەها بۆ هێنان و بەردەستت خستنی شمەک و پێداویستیەکانت ئەو کەسە پێویستە بۆ نمونە وەک هاوسەر و خوشک و ...
• ئەوەندە بنوو کە پێویستە نە زۆر و نە کەم.
• تۆ دابنیشە ئەگەر چی هەموو کەس بە پێوە بن.
• ئەوەندە کاری ماڵەوە بکە کە دەتوانیت، نە تەمەڵی بکە بە شێوەیەک کە هیچ یا کەم بجوڵێیتەوە نە ئەوەندە ماندوو ببە و خۆت بجوڵێنی و بنوشتێنی کە زیان بە خۆت و کۆرپەکەت بدات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک