زەنگ
دره‌نگانێکی شه‌وی ڕابردو هاوڵاتییه‌ک له‌گه‌ڕه‌کی (هه‌واری شار) له‌شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، پۆليسى سلێمانى ده‌ڵێت، به‌هۆى غازى زۆپا بووه.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیس‌و تیمه‌کانی به‌ڵگه‌کانی تاوان، ده‌رکه‌وت که هۆکاری گیان له‌ده‌ستدانی که‌سه‌که به‌هۆی غازی زۆپاوه بووه له‌کاتی خۆشوشتندا.
ئاماژەی بەوەش كردووە، که‌سه‌که ناوی (هـ، ئـ) له‌دایکبوی ساڵی 1988و پیشه‌ی کارمه‌ندی گومرگه.
پاش ڕوداوه‌که‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆسیه‌که کرایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک