زەنگ
پزیشكانی هۆڵەندی تەئكیدیان كردەوە كە دابەزاندنی كیێش لەڕبَگای وەرزشكردنی زیادەوە كاریگەری لەسەر سەلامەتی مەمك هەیە بۆ دووربوون لە نەخۆشی شێرپەنجە.
ئەم لێكۆڵەرەوانە لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەریانخستووە ئەو ژنانەی بۆ كەم كردنەوەی كێشیان بەشێوەیەكی ڕێك وەرزش دەكەن و لە هەمان كاتدا بەرنامەی خواردنیان سەلامەت و گونجاوە بەجیاواز لەو ژنانەی كە تەنها بە ڕێگای ڕێجیم كردن كێشی خۆیان كەم دەكەنەوە كەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن.
بە مانایەكی تر ئەو ژنانەی كە بۆ كەمبوونەوەی كێش هەم ماددەی خۆراكی گونجاو بەكاردەهێنن و هەم چالاكی وەرزشییان هەیە لەبەرامبەر ئەو ژنانەی كە تەنها بە ڕێجیم كردن كێشی خۆیان دادەبەزێنن، كەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن.
((ئان ماریامای)) توێژەری بەتوانای ئەم لێكۆڵینەوەیە دەڵێت: وەرزش كردن و بوونی ڕێجیمێكی خۆراكی گونجاو لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بە كەمبوونەوەی چەوری جسم و دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆناتی جنسی پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئەم جۆرەی شێرپەنجەوە هەیە.
بە وتەی ئەو توێژەرە: وەرزشكردن كاریگەری بەهێزی لە ڕێگری كردن لە شێرپەنجەی مەمك هەیە، هەروەها وەرزش كردن ڕێگایەكی گونجاوە بۆ كەمبوونەوەی كێش بە ئامانجی كەمبوونەوەی مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمك.
لە ڕاپرسییەكدا نزیكەی (240) ژن لە تەمەنی (50 تا 69) ساڵی كە كێشیان زۆر بوو، كردنیان بە چەند گروپێكەوە بڕیار بوو پێنج تا شەش كیلۆ گرام كێشی خۆیان دابەزێنن. یەك لەسەر سێی ئەم ژنانە تەنها ڕێجیمی خواردنیان كرد، یەك لەسەر سێی ژنەكانی تر لەبەرنامەكانی قورسی وەرزشی بەشداریان كرد و یەك ڕێجیمی خواردنی سەلامەتیان ئەنجامدا و ژنەكانی تر كە دەمێننەوە هیچ گۆڕانكاریەكیان لە خووی ئاسایی خۆیان نەكرد.
لە كۆتایی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا كە تایبەت بوو بەو ژنانەی كە كرابوونە گرووپ لە دوو گروپدا بە كێشی ئاسایی و باری خۆیان گەیشتن. بەڵام گروپی دووەم خوێنیان لێ گرتوون و جێگیر بوون لە كەم و زیادی ئاستی هۆرمۆنی (استروژن)، سەبارەت بە گروپی یەكەم و لە ئەنجامدا كەمبووونەوەی مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمك بوو چونكە زۆرێك لە جۆرەكانی شێرپەنجەی مەمك بۆ گەشەكردن و پێشكەوتن لە جسمدا پێویستی بە هۆرمۆنی (استروژن) هەیە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک