زەنگ
مامۆستايانى شارى سلێمانى سبهينێ خۆپيشاندان ئهنجام دهدهن و له لايهن بهرپرسێكى حكوميه سزادانيان ڕهتدهكرێتهوه.
پارێزگاری سلێمانی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەدە لەبارەی سزادانی مامۆستایانی سنووری سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان بەھۆی بایکۆتەوە رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، تا ئەوکاتەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی و یەکێتی مامۆستایان لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوام رێکنەکەون، سزادانی مامۆستایان قبوڵ ناکەین.
کۆساڵان عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە سایتی سلێمانی ڕاگەیاندووە، راگەیاندووە، تاوەکو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، یەکێتی مامۆستایان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی داخوازی و داواکاری مامۆستایان رێکنەکەون، بەھیچ جۆرێک سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی قبوڵی نییە سزای ھیچ مامۆستاو فەرمانبەرێک بدرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک