ئێران هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات


زەنگ

سەرۆکی كۆماری ئێران،  ئەمڕۆ یەک شەممە داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما کرد یاسای درێژ کردنەویە سزاکان بۆ سەر ئێران مۆر نەکات، و وتی ئەو یاسایە سەرپێچی کردنە لە ڕێککەوتنە مێژووییە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنگی دا لەسەر درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی تر، لە میانەی قسەکانیدا بۆ پەرلەمانی ئێران، ڕۆحانی وتی، پێویستە ئۆباما ڕێگەر نەدات سزاکان درێژ بکرێنەوە.

ڕێککەوتنی نێوان ئێران و شەش زلهێزی جیهان چەندین جۆری سزای لەسەر ئێران هەڵگرت لەبەرامبەر سنوردار کردنی بەرنامەی ناوکی ئێران، هەرچەندە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێشتا سزای خۆی دژ بە ئێران هەڵنەگرتووە کە لە 31 ی مانگی 12 ماوەکەی بەسەر دەچێت ئەگەر سەرۆک ئۆباما ماوەی درێژکردنەوەی مۆر نەکات.

ڕۆحانی دەڵێت وەڵامێکی توندیان دەبێت ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا دژ بە ئێران درێژ بکرێنەوە، ڕۆحانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پەیوەستین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە بەڵام لە وەڵامی هەر وابەستەنەبوونێک، سەرپێچییەک یان گومانێک لە جێبەجێکردنەکەدا، ئێمە دەستبەجێ کاردانەوەمان دەبێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک