باڵيۆزخانەیەكی ساختە ئه‌مريكا ڤیزای ڕاستی داوەتە هاوڵاتیان


زەنگ- ده‌نگى ئه‌مريكا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، کاربەدەستان لە غانا باڵیۆزخانەیەکی ساختەی ئەمەریکاییان ئاشکرا کرد کە لەلایەن تۆڕێکی تاوانبارییەوە لە ئەکرای پایتەخت بەڕێوە دەچوو، نزیکەی دە ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی ڤیزای ڕاستییان داوە بە خەڵکی.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەی کە لە ڕۆژی هەینیدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت، لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە بەڕێوە نەبراوە، بەڵکو لەلایەن بازنەیەکی تاوانباری غانایی و تورک و پارێزەرانی یاسای کۆچبەری و تاوانباری غاناییەوە بڕێوە براوە.

چەند هاووڵاتییەکی تورکی کە زمانەکانی ئینگلیزی و هۆڵەندیان دەزانی خۆیان وەکو کارمەندی کۆنسۆڵخانەکە لەقەڵم داوە، وەزارەتی دەرەوە دەشڵێت، لێکۆڵەران باڵیۆزخانەیەکی ساختەی هۆڵەندیشیان ئاشکرا کردووە.

بەڵام کاربەدەستانی هۆڵەندی لە بارەیەوە هێچ لێدوانێکیان نەداوە.

ئەو دەستە تاوانبارە بە شێوەیەکی نایاسایی ڤیزای ڕاستی ئەمەریکا و ناسنامەی ساختەیان بۆ خەڵکی دروست کردووە، لە ناویاندا دروستکردنی بەڵگەنامەی لەدایک بوون بە شەش هەزار دۆلار.

 کاربەدەستان دەستیان گرتووە بەسەر ڤیزای ساختەو ڕاستی زۆنی شەنگن هندستان و ئەفریقای باشوریش لەگەڵ 150 پاسەپۆرتی 10 وڵاتی جیاواز و کۆمپیوتەرێک و چەند تەلەفۆنێک.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک