بێگومان لەم دوایانەدا بڵاوبوونەوەى دیاریدەى برنجى دروستکراو لە پلاستیکت بیستووە، ئەم جۆرە برنجە لە هەندێک لە وڵاتەکانى ئاسیادا بڵاوبووەتەوە و گومانیش دەکرێت لە چەند وڵاتێکى دیکەشدا بفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا پێى نەزانرابێت.
برنجى دروستکراو بووەتە بابەتێکى گەرمى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکەمجاریش لە سەنگاپورە ئەم برنجەیان ئاشکراکرد.
ئەم برنجە لە وڵاتەکانى ڤیتنام و ئەندەنوسیا و هندستان و چین بڵاوبووەتەوە.
لەوەش خراپتر ئەوەیە کە کڕیارەکان ئاماژە بەوە دەدەن ئەم جۆرە برنجە دروستکراوە ئەمەش متمانەى لاى زۆرێک لە خەڵکى نەهێشتووە.
زیانەکانى برنجى دروستکراو لە پلاستیک:
ئەوانەى کە ئەم جۆرە برنجەیان خواردووە ئاماژە بەوە دەدەن کە تووشى غازاتى ناوسک بوون، ئەمە جگە لە دروستبوونى چەندان کێشە لە سیستەمى هەرسدا.
پسپۆرانى تەندروستیش دەڵێن کە ئەم جۆرە دانەوێڵە دروستکراوانە ژەهراوین و زۆر کات لە داهاتوودا زیان بە سیستەمى هەرس دەگەیەنن، هەندێک جار دواى ماوەیەک نیشانەکانى دەردەکەوێت.
ئەم برنجە لە پەتاتەى شیرین و پەتاتە و ماددە دەستکردە کیمیایەکان پێکهاتووە.
چۆن برنجى دروستکراو لە برنجى ئاسایی جیادەکەیتەوە؟
زۆرێک لەو کەسانەى ئەم برنجەیان بەکارهێناوە دەڵێن کە زۆر بە زەحمەت جیادەکرێتەوە لە برنجى ئاسایى، چونکە لە شێوە و تامیشدا زۆر لە برنجى ئاسایى دەچێت، بەڵام بە هەندێک هێمادا دەتوانن جیایبکەنەوە.
کەمێک برنج بخەرە ئاوەوە و وەک برنجى ئاساى بیکوڵێنە هەر کات ئاوەکە کوڵا جوان سەیرى سەر ئاوەکە بکە، هەوڵبدە بە شێنەى بە کەوچکێک دڵنیابیتەوە لەوەى سەر ئاوەکە هیچ ماددەیەکى دروست نەکردبێت.
برنجە پلاستیکییەکە ماددەیەکى وەک سابون یان پلاستیکى تەنک دروست دەکات کە بە ئاسانى دەتوانیت بە کەوچکێک لایبەریت، ئەگەر ئەو ماددەیەى دروستکرد مەیخۆ و خێرا لایەنە تەندروستییە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەرەوە تا ڕێوشوێنى پێویست بگرنە بەر.
دەتوانیت کەمێک ئەو ماددەیە دابنێیت کە دەریدەهێنیت و دواتر بیسوتێنست، بەمەش زیاتر دڵنیا دەبیتەوە کە ئەو برنجەى لە بەردەستتدایە دروستکراوە نەک ئاساى، چونکە بە ئاسانى دەسوتێت بە هۆى ئەو ماددە کیمیاییانەى تێیدایە
یان بە ڕێگەیەكی ئاسانتر ئەتوانیت بڕێك برنج بخەیتە ناو شوشەیەكی داخراو بڕێك ئاو بكە ناو برنجەكە وە لە شوشەکەدا دایبنێ بۆ ماوەی هەفتەیەك ئەگەر برنجەکە كەڕوی نەكرد و بۆنی نەكرد بە دڵنیای یەوە پلاستیكە.
لەشكر حمید
ئەندازیاری خۆراک
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک