زەنگ
میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەواڵی كوژرانی بكوژی سێ كچەكەی پەكەكەیان بڵاوكردەوە.
بەپێی هەواڵێكی سایتی فورات نیوزی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە زاری كەسوكاری ئەو سێ كچەی كە لە مانگی 12ی ساڵی 2013 لە فەرەنسا كوژران، ههواڵى كوژرانی بكوژەكەیان بڵاوكردووەتەوە.
هەر یەكە لە ساكینە چانسز، دامەزرێنەری پەكەكە و فیدان دۆغان، نوینەرايەتی پاریسی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و لەیلا شایلەمەز، ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی كورد لە سەنتەری ڕۆشنبیری كوردستان لە 9ی مانگی 12ی 2013 لە فەرەنسا كوژران.
گونەی، ئەو كەسەی كە تاوانبار بوو بە كوشتنی ئەو سێ كچە بریاربوو لەم نزیكانە دادگای بكرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک