عەلی حەمە ساڵح
فرمێسکی ئاڵای کوردستان!
ئه‌مڕۆ ئاڵای کوردستان فرمێسکی ده‌ڕشت..
هاته قسه‌و ئه‌و چیرۆکانه‌ی ده‌گیڕایه‌وه، که ٢٥ ساڵه بینیویه‌تی... سه‌دان چیرۆکی قێزه‌ونی هه‌ڵگرتبوو..
ئاڵا، ده‌یگوت: ئه‌مڕۆ که‌سانێک وه‌ک دۆستی من و نیشتیمان له‌به‌رده‌ممدا وه‌ستاون، ڕێزم لێده‌گرن!!، به‌ڵام من هێشتا ئه‌و هه‌زاران چیرۆکه قێزه‌ونه‌یانم له‌بیرنه‌کردووه به‌به‌رچاومه‌وه کردیان..
من شاهیدی دزینی هه‌زاران ملیۆن دۆلاری هه‌ژارانی ئه‌م وڵاته‌م که له‌پێش من بردیان، من شاهیدی ساخته‌کاری و به‌دڕه‌وشتی به‌شێک له‌مانه‌م که ئه‌مڕۆ له پێشم وه‌ستابوون. شاهیدی درۆ و داگیرکردنی زه‌وی و نامووسپیسی و ده‌یان چیرۆکی دیکه‌ی قێزه‌ونیانم.
ئه‌مڕۆ ئاڵا به‌چاوی پڕفرمێسک و قوڕگی پڕگریان، هاواری کرد: ئێوه نه‌دۆستی منن نه نیشتیمان، نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ر دزی له هاونیشتیمانیه‌کانی ناکات! پۆست و پاره‌ی دزراو بۆ قومارو تێرکردنی ئاره‌زووه ناشرینه‌کانی به‌کارناهێنێت.
بۆیه من ئه‌م ڕێزلێنانه درۆیه‌ی ئێوه‌م نه‌ویست.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک