ئاوات قەرەداخی
ماوەی چەند مانگێکە دەنگۆی بڵاوبونەوەی شەڕی ئێران و ئەمریکابڵاو بووەتەوە لەڕێگەی گرتەیەکی دروست کراوی ئەلەکترۆنی یەوەدەتوانم بڵێم پانتاییەکی زۆری داگیر کردووە لە ناو تۆرە کۆمڵایەتییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وناوەندە جیھانییەکاندا .
بە بۆچونی خۆم پرسیارەکەلێرەوەدەست پێ دەکات ، ئایابۆچی ماوە ماوە ئەم دەنگوباسە چەواشەکارییە گەرم دەکرێتەوە ؟!
ئایا کێ لە پشت پڵاوبونەی ئەم ھەواڵە چەواشەکاریەوەیە؟!
ئایاخەڵکی سلێمانی توشی دڵەڕاوکێ بوون بەم ھەواڵە؟!
ئایا ئەم ھەواڵە بازاڕی سلێمانی سست دەکات ؟!
بەبۆچونی من ئەم جۆرە پێشبینیانە لەم ئان و ساتەدا بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو ھەموو گەندەڵیانەیە کەچارەکەسەدەیەکە درێژەی ھەیە لە ھەرێمی کوردستاندا ،بەدیوێکی ترشدا بڵاوبونەوەی ئەم ھەواڵەبەزەقی شارچیتی پێوەدیارە ، دەپرسین کوردستانێک پڕبێت لەنەوت و چاوی دنیای سەرمایەداری لەسەربێت مەحاڵ ناپێت شەڕی واڕووبدات ؟!
ئەمڕۆ خەڵکیش وەکوساڵانی ڕابردوو نیە ژیان لەخۆیان تێک بدەن بەم ھەواڵە چەواشە کاریانە کە درۆیەکی شاخدارزیاتر ھیچی تر نیە، بە دیوێکی تریشدا دەسەڵات دەیەوێت ناڕاستەوخۆ بە شاری سلێمانی بڵێت شوکربن بەو چارەکەموچەیەش کە پێتان دەدرێت ، بێ دەنگ نەبن خراتریشتان لێ بەسەر دێت .
ئنجا شاری سلێمانی لە مێژووی دروست بونیەوە تاکو ئەم سەردەمەش جێگای قەڵەم بەدەست و رۆشنبیرەکان پووە، سلێمانی لەھەموو سەردەمەکانداچەقی مل ملانێکان بووە ، ھە ربۆیە لە ھەموو لایەوە دەیانەوێت شاری سڵێمانی دەستەمۆ بکەن .
کەئەمەشیان خەونێکی شاعیرانەیەودوژمنانی شاری سڵێمانی دەبێت بەو خەیاڵەوە بمرن ، سلێمانی فێر نەبووە لەئاوی لێڵدا مەلە بکات ، شارەجوانەکەی سلێمانی ھەوێنی دروست بونی ھەموو شۆرشەکان بووە مێژوشمان شاھیدە ، حەقمەلەم ساتە بە دواوەبڵێم ئایاخەڵکی پەشەرەفی شاری سلێمانی ئەوەندەساویلکەن بەم جۆرە درۆ شاخدارانە ی کەسانێک ھەڵپخەڵەتێن کە تەنھا لە شەوەزەنگی تارکیدا دەردەکەون ؟!
وەڵام بەجێ دەھێڵم پۆ ھەموو کەسێکی خاوەن ویژدان......
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک