زەنگ
بەپێی ئەو نوسینانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراونەتەوە، ئەم كچە تەمەن 25 ساڵە بەناوی سەروین كوژراوە، پارێزەرێكیش داوای لە سێدارەدانی بكوژەكە دەكات ئەگەر هاتو لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوت كە كوژراوە یان سوتێنراوە.
ههندێك له زانياريهكان باسى له سوتانى ئهم كچه دهكات له ماڵهكهى خۆيان بههۆى بهنزينى مۆليدهوه، پۆليسى سۆرانيش ئهوهى پشتڕاست كردووهتهوه.
داواکارین لە بەڕێزان:
١- سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
٢-ئەنجومەنی دادوەری کوردستان.
٣- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
٤- سەررۆکی حکومەتی کوردستان.
ئەگەر هەواڵی کوشتنی ئەم خاتوونە ڕاست بێت، بڕیاربدەن لەسەر لە سێدارەدانی بکوژی جوانە مەرگ ( خاتوو سەروین) ی پەپوولە ئەگەر لە لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت، چونکە ئەو کردەوە تاوانییەی بکوژی ئەم نازدارە ئەنجامی داوە هێندە دڕندانەیە ئازارێکی زۆر گەورە و قووڵی کردووەتە سەر ناخ و دەرووینی هەموو تاکێکی کورد لە کوردستاندا و نابێت لێخۆشبوون یان تەنها زیندانی ببێتە حوکم بۆ ئەم بکوژە تاوانبارە، ئەگەریش ئەم خاتوونە مابێت لە ژیاندا بە قەد ئەو تاوانەی ئەنجامدەرەکەی ئەنجامی داوە بکەرەکەی سزای تووندتتر وەرگرێت، تا وەکو ببێتە وانەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بیرێکی وەها نەخۆشانەی خراپ لە ناخیاندایە و رۆح و یادەوەریی سەروینی جوانەمەرگ و هەمو کوردیش ئارام بێت،
ڕەزامەندیتان نیشانەی مرۆڤدۆستی و پارێزەری ماف و ئازادیە تاکە کەسیەکان و شکاندنی لووتی ئەو بیر تاریک و بیر ڕەشە شەمشەمە کوێرانەیە.
پارێزەر/ ئارش فاچل عبداللە
٢٤/١٢/٢٠١٦
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک