زەنگ
لێكۆڵەرەونی بواری خۆراك هەشت جۆری ڕۆنیان دیاری كردووە كە باشترین جۆری ڕۆنن لە جیهاندا كە كە یارمەتی دەدات دڵ بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە تەندروست و بەهێزی بمێنێتەوە.
ئەو جۆرانەش بریتین لە:
1- ڕۆنی زەیتون: ئەم ڕۆنە بۆ سەلامەتی مرۆڤە.نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و تەمەن درێژ دەكات.
2- ڕۆنی ناوكی ترێ: ئەم ڕۆنە كەمتر سودی لێ وەردەگیرێ بەڵام سیفەتی گرنگی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكان. ڕۆنی ناوكی ترێ كۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) و فشاری خوین دادەبەزێنێ و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەم دەكات. هەروەها ئەم ڕۆنە لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە و كێشەی بینین كاریگەری هەیە و تەمەن درێژ دەكات.
3- ڕۆنی ئاڤۆكادۆ (جۆرە میوەیەكی ئەمریكییە): ڕەنگە ئەم میوەیە چەورترین میوەی جیهان بێت، بەڵام بە باشترین میوەی جیهان ناسراوە. ڕۆنی ئاڤۆكادۆ سەوز و خۆشتامە و پڕە لە ڤیتامین (E) و كلۆرۆفیل. هەروەها سیفەتی زۆربەی ڕۆنەكانی تری لەخۆگرتووە.
4- ڕۆنی گوێز:گوێز لەگەل زۆرێك لە خواردنە وشكەكاندا چەكێكی بەهێزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و عارەقكردنەوە. ڕۆنی گوێز دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆكسیدان و هەڵگری ڕێژەیەكی زۆرە لە چەوری بەسود .
5- ڕۆنی كونجی: ئەم ڕۆنە ڕەنگێكی تۆخی هەیە و پڕە لە ئەنتی ئۆكسیدان و ماددەی تواوەی وەكو (مس، ئاسن، مەگنسیۆم، كالسیۆم).
6- ڕۆنی ناوكی كەتان: ئەم ڕۆنە بەگشتی ئەو كەسانە سوودی لێ دەبینن كە بەردەوام خواردنە ڕووەكیەكان دەخۆن، و بۆ ڕاكێشانی ئەسیدی چەوری ئۆمیگا 3 یە. ئەم ڕۆنە بۆ چارەسەری نەخۆشی دڵە و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كۆلیسترۆڵ و دەزگای ئارامی لەش ڕێك دەخات.
7- ڕۆنی ماسی: ئەم ڕۆنە لە ڕووبەڕووبەوونەوەی نەخۆشیەكانی دڵ، جەڵتەی مێشك، كێشەكانی دەروونی و شێواوی كاریگەری هەیە و هەروەها دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.
8- ڕۆنی بادام:ئەم ڕۆنە كەمتر لە چێشتخانەكاندا بەكادرێت،بەڵام یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی ڕۆن لە كەمبونەوەی كۆڵیسترۆڵدا ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێ،رێگری لە نەخۆشیەكانی دڵ و تەنانەت چارەسەری شێرپەنجە دەكات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک