زهنگ
خوێندکارێكی کوردی خەڵکی شاری پاوە لە شاری مەراغە بە هۆی غازەوە گیانی لە دەستدا.
بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی محەمەد مورادی، خەڵکی گوندی نەجاڕی سەر بە شاری پاوە و خوێندکار لە زانستگای مەراغە بە هۆی غازەوە گیانی لە دەستدا.
لە گەڵ هاتنی وەرزی سەرما، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی غازە گیان لە دەست دەدەن بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی کەلوپەلە غازیەكان سەرجەم پێوەرە ئەمنیەتیەکان بۆ پاراستنی گیانیان لە بەرچاو بگرن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک