زەنگ
هەرگیز ئەم پرسیارەت كردوە، ئایا خواردنی دەرمانەكان بەپێی ژەمە خۆراكییەكانە یاخود نا.
بۆیە پێویستە هوشیار بین و ئاگامان لەو هەڵەیە بێت كە پێدانی دەرمان و بەكارهێنانی بە پێی ژەمەكانی خواردن نیە.
بەڵكو لەڕاستیدا بە پێی كاتژمێرە، واتا كاتێك پزیشك لەسەر ڕەچەتە ئەنوسێت ( ١*٣ یان ١*٢ ) ئەوە مانای ئەوە نیە كە دەرمانەكە سێ ژەمە یان دو ژەمە بخورێت.
لەڕاستیدا پێویستە بزانین ئەو دەرمانانەی كە پزیشك دەڵێت پێویستە ٣ جار بخورێت، واتە ئەبێت ٨ كاتژمێر جارێك بیخۆیت، هەروەها ئەوانەشی كە پێویستە ٢ جار بخورێت واتە ١٢ كاتژمێر جارێك بیخۆ.
بۆیەش زۆربەی جار نەخۆش دەڵێت سودم لە دەرمانەكان نەبینیوە چونكە هەندێك وەرزی ساڵ رۆژ تیایدا كورتە، ناكرێت لەو رۆژە كورتەدا ٣ جار دەرمان بخورێت كەچی بەدرێژایی شەو كە پانزە سەعات ئەبێت هیچ دەرمانێك نەخورێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک