زەنگ
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، قسەكانی خەز عەلی پڕە لە نەفەسی دوژمنكارانە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، هەڕەشەكانی خەز عەلی بەرامبەر بە كوردستان شتێكی تازە نییە و كردەوەكانیشتان لە دژی خەڵكی عێراق بۆ هەموو لایەك مەعلومە.
ئەوەش هاتووە، بە سەدان هاوڵاتی عێراقیتان لەسەر ئینتیمای مەزهەب و ناسنامە سەر بڕیوە و دەبێ لەسەر ئەو تاوانانە دادگای بكرێن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كوردستتان ئەنفال و كیمیارانی سەدام و نانبڕینی مالكی بینیوە، ئەگەر ئێوەش پێتان باشە واز لە هەڕەشە بهێنن و خۆتان تاقی بكەنەوە با ئەنفالكەی ئێوەش ببینین.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک