زەنگ
لە هەشت مانگی رابردوودا، ٤٤ کەس بە هۆی سووتان لە پارێزگای ورمێ گیانیان لە دەستداوە.
ڕەسوڵ ڕۆشنی، بەرپرسی پزیشکی یاسایی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، بە پێی ئامارە نووسراوەکان، لە هەشت مانگی رابردووەوە زیاتر لە ٤٤ کەس لە پارێزگای ورمێ بە هۆی سووتان گیانیان لە دەستداوە کە ئەم رێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە %20 زیادی كردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کە لەو رێژەیە، ١٧ کەسیان پیاو و ٢٧ کەسیان ژن بوون.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک