كوردێك لە سێدارە درا


زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٣٩ ساڵ لە گرتووخانەی ناوەندی شاری بەندەر عەباس لەسێدارە درا.

ئەو هاوڵاتیە ناوی بێهزاد سەلیم-ە، خەڵکی نەغەدەیە، چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە کە بۆ کرێکاری چووبووە بەندەرعەباس، لەو شارەدا بە "ڕاگرتن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر" تۆمەتبار کرابوو.

لەئێستادا زیاتر لە ٥ هەزار کەس لە گرتووخانەکانی ئێران چاوەڕێی جێبەجێکرانی سزای سێدارە دەکەن.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا(٢٠١٥) لە نێوان ٩٦٦ هەتا ١٠٥٤ حاڵەتی سێدارە لە ئێران ڕوویداوە، کە ئەو ڕێژەیە بەرزترین ڕێژەی سێدارە لە ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا پیشان دەدات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک