پوتن بەشداری هاككردنی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای كردووە


زەنگ

سێ کاربەدەستی ئەمەریکا ڕایانگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن چاودێری هاککردنی هەڵژاردنەکانی ئەمەریکای لەلایەن ئاژانسی موخابەراتییەکەیەوە کردووە لە هەوڵێکدا بۆ بێتمانە کردنی دیموکراسی ئەمەریکا تا هاوکاری دانۆڵد ترامپ بکات بۆ ئەوەی سەربکەوێت.

ڕاگەیاندنەکەی ئاژانسە هەواڵگریەکانی ئەمەریکا کە دەڵێن ڕوسیا هەوڵی داوە کاریگەری هەبێت بەسەر هەڵبژاردنەکەدا بە هاککردنی خەڵکی و بونیادەکان لە ناویاندا هەڵمەتەکانی دیموکراتەکانیش، بۆتە هۆی توڕەکردنی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ کە دەڵێت هەڵبژاردنەکانی 8 ی مانگی 11 ی بە شێوەیەکی ڕەوا بردۆتەوە. کاربەدەستانی ڕوسیاس نکوڵی لەوە دەکەن دەستیان خستبێتە نێو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

لە لایەکی ترەوە کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕەنگە پوتین ئاگاداری هێرشە کۆمپیوتەرییەکان بوبێت بەڵام ڕاستەوخۆ سەرۆکی ڕوسیای تاوانبار نەکرد.

بن ڕۆدس جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە کەناڵی MSNBC ڕاگەیاند، پێم وانییە شت لەناو حکومەتی ڕوسیا ڕووبدات و ڤلادمێر پوتن ئاگای لێ نەبێت، کاتێک باس لە هێرشێکی کۆمپیوتەری لەم جۆرە دەکرێت ئێمە باس لە بەرزترین ئاستی حکومەت دەکەین.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک