زەنگ
ئەنجومەنی مامۆستایان ناڕازی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان لەسەر مامۆستایان بێنە دەنگ.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجومەنی مامۆستایان ناڕازی سلێمانی ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە بایكۆت تا ئەو كاتەی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان لادەبرێت.
داواشیان كرد لە فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كار جدی بكەن بۆ دەستەبەركردنی داواكانی مامۆستایان.
بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە، لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک