زەنگ
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، نامانەوێت پارتی عەرزی عەزەڵات بكات، ده‌شڵێت، كارتى فشارى زۆر هه‌يه به‌رامبه‌ر پارتى به‌كارى بهێنين.
پێشتر عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك هه‌ڕه‌شى گرتنه‌وه‌ى غازى چه‌مچه‌ماڵى كرد به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى پارتى له چه‌ند ڕۆژى رابردوو له هه‌ولێر، له‌و باره‌وه لە لێدوانێكی تایبەتدا بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی نییە، بەڵام لەسەر ئاستی برادەری قسە لەسەر بابەتەكان كراوە.
كوێخا موبارەك ئەوەشی خستەڕوو، زێرەڤانی چونە ناو هەولێر، بڕیارمدا ئەگەر پارتی بەردەوام بێت لە عەرزی عەزەڵات و جوڵانی هێزی سەرباز، ئەوە وەڵامان دەبێت، هەرچەند پارتی بڕوای بە یاسا نییە.
وتیشی "كارتی فشار زۆر هەیە بۆ سەر پارتی دروستی بكەین، به‌ڵام له دواى قسه‌كانم له باره‌ى گرتنه‌وه‌ى غازى چه‌مچه‌ماڵ، هەردولا بێدەنگ بووين".
لە بارەی پەیوەندیكردنی نێچیرڤان بارزانی بە خودی عەبدوڵا، یان پارێزگاری سلێمانی لە بارەی گرتنەوەی غازی چەمچەماڵ، ناوبراو ئامادە نەبووە قسە لەسەر ئەوە بكات.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک