ئــازیزەكـەی مـــن ئەرێ هــۆ دایـە
لەگوێــم هەر ماوە ســــۆزی لای لایـە
لە بیــرم ناچێ بـاوەشــی گـەرمـت
گـۆرانـــی ڕۆڵـە و ئـاوازی دەمـــت
بەهەڵبەستی جوان تۆ دەت خــەواندم
كـاتـێ دەگریـــام زوو ڕات دەژاندم
لە تاریكی شەو چەشنی چـــرا بـووی
بە گیان و بە دڵ بۆ من پەنا بــــووی
لـە بیـرت ناكـەم دایكی شـیریـنــم
سـاتێ نەتبیـنم لێم تاڵـە ژیـنـــم
هـەتـــا بمێنم مـــن لەم دونیـایە
خــۆشـەویستـــی تۆم هەر لە دڵدایە
شیعر بۆ منداڵان :رۆستەم خامۆش
24/8/2004 هەولێر
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک