بـاران نــم نــم دەبــارێ
جـوانە، كـە دێـتـە خـوارێ
منیـش ئێســتا لـە ڕێگــام
دەڕۆم بـەرەو خـوێنـدنگـام
چـەترە جـوانـەكـەم پێـیە
مــن تەڕ تابـم لـەم ڕێـیە
گەر هاوڕێم چـەتری نـەبوو
دەڵـێـم : وەرە بــۆ لام زوو
با تەڕ نەبیت هـاوڕێی مــن
وەرە بــۆ ژێر چەتری مــن
ئێمە، كە هاوڕێ و دۆست بین
دەبێ بـۆ یەك پێویسـت بین
شیعر بۆ منداڵان، ڕۆستەم خامۆش
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک