زەنگ
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەست زەنگ كەوتوون، كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەوڵی یەكگرتنەوەدان، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی 1ی تشرینی دووەم كە تێیدا ئەمینداری كۆمەڵ میوانداری ڕابەری گشتی بزووتنەوەی كرد باس لە یەكگرتنەوەی ئەو دوو حزبە كراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكەوە دەست زەنگ كەوتوون، ئەو دوو حزبە بەنیازن یەك بگرنەوە و خۆیان وەك یەك حزب ڕابگەیەنن، چونكە ساڵانێكە بوەتە پرسیار بەسەر حزبە ئیسلامییەكانەوە كە بۆچی تەنانەت هەڵوێستەكانیشیان جیاوازە.
بەپێی زانیارییەكان كە بە زەنگ-ی دراون، كۆمەڵ و بزووتنەوە جدین بۆ یەكگرتنەوە و بە نیازن گفتوگۆی زیاتر لە شێوازی یەكگرتنەوە بكەن و دواتر وەك یەك حزب خۆیان ڕابگەیەنن.
هەروەها، میكانیزمی یەكگرتنەوەكەش له نێوان عەلی باپیر، ئهميرى كۆمهڵى ئيسلامى و عيرفان عهبدولعهزيز، ڕابهرى گشتى بزووتنهوه دهمێنێتهوه و ئهگهرى بههێزيش ئهوهيه عهلى باپير وهك ئهمير و عيرفان عهبدولعهزيز وهك كهسى دووهم ديارى بكرێت.
لە دوای یەكگرتنەوەی ئەو دوو حزبەش، دواتر لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی لە هەوڵی پێكهێنانی بەرەیەكی ئیسلامی دەبن.
لە ساڵی 2001، باڵێك بە سەركردایەتی عەلی باپیر، لە بزووتنەوەی ئیسلامی جیابووە و دواتر حزبی كۆمەڵی ئیسلامی دروستكرا.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک