دوو كورد لە سێدارە دران


زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، شەوی سێ‌شەممەی ئەم هەفتەیە، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.

ئەو هاوڵاتیە کوردە  ناوی عەلی چارتاق،ەو تەمەنی 32 ساڵە، ماوەی دوو ساڵە بە تاوانی كڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی عەلی ئەکبەر کەرەمی، بە تاوانی كوشتن لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان سێدارە درا.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا(٢٠١٥) لە نێوان ٩٦٦ هەتا ١٠٥٤ حاڵەتی ئێعدام لە ئێران ڕوویداوە، کە ئەو ڕێژەیە بەرزترین ڕیژەی ئێعدام لە ئێران لە دوو دەیەی ڕابردوودا پیشان دەدات.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک