زهنگ
بۆ یەكەمجار لە شاری سلێمانی كلینكەكانی ڕاوێژكار لە زیادكردنی ئاشكرا دەدرێن بە كرێ، ژمارهى كلينكهكانيش 14 دانهن.
عەبدوڵا ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی دارایی دەڵێت، پرۆسەكە پاڵپشت بە ئەحكامی یاسای ژمارە 32 ی ساڵی 1986 پەیڕەوكراو لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك وماڵی دەوڵەت، لەبەر ڕۆشنایی فەرمانی دەستەی باڵای نۆرینگە میللیەكان و ڕاوێژكارییەكان ژمارە 112 لە 5\12\ 2016 ئەنجامدراوە.
عەبدوڵا ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بۆ یەكەمینجارە كارێكی وەها ئەنجام دەدرێت لەكەرتی تەندروستیدا، ئەویش بریتی بوو لە زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی چواردە دەرمانخانەی حكومی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەناو كلینیكە ڕاوێژكارییەكانی ئێواراندا لە شاری سلێمانی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک