دەنگۆیەك لە ناو مامۆستایان بڵاوبوەتەوە



زەنگ

ژمارەیەك مامۆستا پەیوەندیان بە سایتی زەنگ-ەوە كردووە و باسی ئەوەیان كردووە كە ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌يه‌، ڕابەری خۆپیشاندانەكان بە نیازن بايكۆت بشكێنن و بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە سایتی زەنگ كراوە بەدواداچون بۆ ئەو هەواڵە بكات.

سایتی زەنگ وەك پیشەی هەمیشەی داواكاری ئەو مامۆستایانەی گەیاندە ڕابەری خۆپیشاندانەكان و ئەوانیش ڕەتیان كردەوە شتێكی لەو شێوەیە بێت.

ڕێبوار محەمەد، ئەندامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، ئەو قسانەی كە دەكرێن و بونەتە دەنگۆ لە ناو مامۆستایان كە گوایە ڕابەرانی خۆپیشاندان پەشیمان بونەتەوە دورن لە ڕاستیەوە و لە سەرەتای خۆپیشاندانەوە هەموو هەفتەیەك خۆپیشاندان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا كراوە.

ڕێبوار محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەسەر داواكاری مامۆستایان خۆپیشاندانمان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گواستەوە بۆ بەردەم پەروەردەی ڕۆژهەڵات و بەنیازین لە سەرپەرشتیارانی ڕۆژئاوا بیگوازینەوە بۆ سەرپەرشتیارانی ڕۆژهه‌ڵات لاى پاركى ئازادى.

لە بارەی سەردانی كردنی حزبەكان وتیشی "بەڵێ ئێمە چوینەتە لای حزبەكان و داواكاری مامۆستایانمان گەیاندووە، ئەوانیش داوایان لە ئێمە كردووە خۆپیشاندان هەڵپەسێرین، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ بەوە ڕازی نەبووین، تەنها ویستومانە لە ڕێگەی حزبەكانی بەشدار لە حكومەت داواكاری مامۆستایان بگەیەنینە حكومەت".

تەئكیدشی كردەوە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تا جێبەجێ كردنی داواكاریەكانی مامۆستایان.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک