زەنگ
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات داواكاری مامۆستا جێبەجێ بكات تا پرۆسەی خوێندن دەست پێبكاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، یەكگرتووی ئیسلامی پشتگیری تەواوی داواكانی مامۆستایان دەكات.
دەقی راگەیێنراوەكە.
رونكردنەوەیەك لە ئەنجومەنی كاروباری سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئەنجومەنی كاروباری سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی مووچەو بودجەی هەرێمەوە رونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە..
ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەموولایەك و جەماوەری كوردستان رادەگەیەنین:.
یەكەم/ لەگەڵ هەر هەوڵو پرۆژەیەكین كەچارەسەری كێشەی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات.
دووەم/ پشتیوانی تەواو لەداواكاریەكانی مامۆستایان دەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە بایكۆتو دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنو پەنابردن بۆ رێوشوێنی ئەمنی لەو پێناوەدا بەرێگا چارە نازانین.
سێیەم/ جارێكیتر داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین هەموو هەوڵەكانی بخاتەكار بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەو دابەشكردنی لەكاتو وادەی خۆیداو سوككردنی باری خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی گشتی.
ئەنجومەنی كاروباری سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
3/12/2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک