حەیا چیە؟ بە چی دەچێت؟ چۆن دەپارێزرێت لە قانوندا؟


مافناس: ئارش فازیل

هاوڕێ گیان، مامۆستایەکی خۆشەویستی کۆلێژی قانونم بەناوی ( د. هادی) کە لەلای من مەزنترین مامۆستا بوو لە ڕووی زانستی قانونییەوە، ڕۆژێکیان لە وانەکەیدا پێی وتین( حەیا تاجی سەرە، شەرمکردن زەرەرە)!!!!.

هەرگیز ئەوەم لە یاد ناچێت.. 

هاوڕێ گیان، کاتیک تۆ دەڵێیت حەیام دەچێت ئەگەر شکات بکەم و داوای مافی خۆم بکەم و پۆلیس بانگ بکەم و کاتێک کچیت و بە شەقامێکدا دەڕۆیت نەفس نزمێکی بێ هەست و نامرۆڤ تەعلیقت لێ دەدات لەبەر ئەوەی خوا بە کچیی دروستی کردویت، لەبەر ئەوەی جوان و شۆخیت و دەیەوێت ئەو جوانیە خواییە و کەسایەتیەت بە گشتی لەکەدار بکات بۆ ئارەزوو و داخێکی نەرێنی دەربڕی خۆی، ڕێک پەیوەندی بکە بە (١٠٤) یان هەر بنکە و کەسێک کە پۆلیس بێت، ەوە هەر لەویا بیبە بنکەی پۆلیس و بڵێ دەمەوێت بە ماددەی ( ٤٠٢ ی سزادان) سکاڵای لەسەر تۆمار بکەم و ڕوداوەکەی بۆ بگێڕە و بۆ نمونە( چونکە تەعلیقی لێدام یا ویستی دەستم بۆ درێژ بکات، یان قسەی نەشیاوی پێوتم لەبەر ئەوەی کچم لەبەرئەوەی ژنم، وە ئەوەی کردی بێڕەوشتانە و دوور لە بنەما ئەخلاقیەکان بوو، وە من لێی خۆش نابم چونکە کەسایەتی ڕوشاندم) !!!
ئاگادار بە دوور لە ڕووتان ئەگەر وەک سەگ پاڕایەوە لێی خۆش نەبیت!!! ئەگەر دوو کەسی ئاوەها ناپیاو بدرێتە دادگە، ئەوا ئازادی و ڕیزی مرۆڤ و بەتایبەت ژن دەگەڕێنینەوە ناو کۆمەڵگەکەمان!!!
منیش هەرچیم پێ بکرێت بە هەموو بوونایەتیەکمەوە پشتتان دەگرم بە ستافەکەشمەوە.
خوشکە بەڕێزەکەم... هاوڕێ بەڕیزەکەم،،حەیات ناچێت بە پەنا بردنە بەر قانون، بەڵکو بەوە حەیامان دەچێت کە بێدەنگ بین! کە بێدەنگ بووین مانای قبوڵکردنی ئەو سوکایەتییەیە وە مانای ئەوەش دەگەیەنێت کە بەڵێ سووکیین، دوور لە ڕووتان دوبارە !!!
بۆ کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و ڕێزی بۆ بگەڕێنینەوە...
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک