بەهۆی هەڵەی پزیشكی ژنێكی دووگیان گیانی لە دەستدا


زەنگ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، ژنێکی دووگیان لە نەخۆشخانەی شار پاوە، ڕۆژێک پاش نەشتەرگەریی سزاریەن، گیانی لەدەستدا.

مەرزییە شوکری، کچی کەیکاووس، ئەو ژنەی خەڵکی شاری نەوسوود و نیشتەجێی دووریسانە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو گیانی لە دەستدا.

بەپێچەوانەی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە کە گوایە کادری دەرمانی هەوڵی گەڕاندنەوەی ژیانی خاتوو مەرزییەیان داوە، سەرچاوەکانی کوردپا لەزاری نزیکەکانی ئەو نەخۆشەوە بڵاویان کردەوە کە؛ "لە نیوەڕۆی پێنج‌شەممەوە دۆخی مەرزییە زۆر خراپ بووە و چووەتە کۆما، بەڵام پزیشکەکان لە گواستنەوەی ناوبراو بۆ کرماشان خۆیان بواردووە".

ڕاپۆرتی نێردراو باس لەوەش دەکا کە، دۆسیەی ئەم هەڵە پزیشکییە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە کەوتوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و منداڵی تازە لەدایکبووش بە هۆکاری نادیار گوازراوەتەوە بۆ کرماشان.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک