زەنگ
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، خه‌ڵكی سلێمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین كه گۆڕان به‌ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، به‌مه‌به‌ستی چنینه‌وه‌ی مه‌رامی سیاسی، ئیدامه به خۆپیشاندان ده‌دات".
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 3-12-2016 بڵاوکرایەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، رێپێوان و خۆپیشاندانی هێمنانه، یه‌كێكه له‌سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ، یه‌كێكه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی- هه‌ڵه‌بجه ) ی پارتی دیموكراتی كوردوستان ، هه‌میشه پشتگیری ته‌واوی داوا ره‌واكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بووین".
داوا لە حكومەتیش دەكات، میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ، دۆخی ژیانی مووچه‌خۆران بگرێته به‌ر و، چاوێك به‌ژیان و گوزه‌ران و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆراندا بخشێنێته‌وه.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانیئەوەش دەڵێت، خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین كه (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان )، به‌ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و، له‌ژێر درووشمی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكدا، به‌مه‌به‌ستی چنینه‌وه‌ی مه‌رامی سیاسی ، ئیدامه به خۆپیشاندان ده‌دات ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و حیزبی خۆی.
هەروەها، ته‌وزیفكردنی ئه‌جندای سیاسی له‌ناوه‌ندی داواكاریی ره‌وای خه‌ڵكه‌وه ، زیان به‌داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك ده‌گه‌یێنێت و ، سیمای پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ش تێكده‌دات و لێكه‌وته‌ی نێگه‌تیڤش له‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی شار به‌جێده‌هێڵێت و زیانیش به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یێنێت.
داواشی له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دەکات "هێمنی شار و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
لەدوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی دەستپێکرد و بەشێکی مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکرێت، ناڕەزایەتی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و چەند مانگێکە لە پارێزگای سلێمانی فەرمانبەران بەتایبەت مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن و بایکۆتی دەوامیان کردووە.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک