ماركێتی پاشا داخرا


زەنگ

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی، لیژنەی پەیوەندیدار ماركێتی پاشای لە شاری سلێمانی داخست.

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ماركێتی پاشا لە پاشا ستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەكان داخراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، هۆكاری داخستنەكە بۆ بوونی زیاتر لە ۲٦۱ پارچە خۆراكی ماوە بەسەرچوو، لەوانەش وەك ( قیمە ، خواردن ، دۆ ، مایۆنز ، کەچەپ ، بۆیاخ ، شامپۆ ، موادی پاکەرە ).

وێنه‌كان بكه‌ره‌وه‌:






بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک