زه‌نگ
ماوه‌ى زياتر له 70 ڕۆژه مامۆستايانى ناڕازى شارى سلێمانى بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنيان كردووه و نه‌چونه‌ته ده‌وامى ساڵى 2016-2017، بۆ ئه‌م هه‌فته‌يه‌ش كاتى ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان ديارى كراوه.
مامۆستايانى ناڕازى سلێمانى ڕايده‌گه‌يه‌نن، به‌رده‌وام ده‌بن له بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن تا ئه‌و كاته‌ى داواكارى مامۆستايان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هيچ كاتێك ئاماده‌ى گه‌ڕانه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن نين، چونكه ئه‌وان داواى مافى خۆيان و ماڵ و منداڵيان ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێن، ڕۆژى سێ شه‌ممه كاتژمێر 9ى سه‌ر له به‌يانى خۆپيشاندانێك و ڕێپێوانێكى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک