زەنگ
ئەو منداڵانەی كە دایك و باوكیان جیابونەتەوە زیاتر قەڵەوترن لە منداڵانی دیكە.
سایتی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی توێژینەوەیەكی تیمی نەرویژی نیشان داوە،تیایدا ئاماژە بەوە ئەكات ئەو منداڵانەی كە دایك و باوكیان لەیەك جیابونەتەوە نزیكەی یەك هێندەو نیو لەو منداڵانەی تر كێشیان زیاترە.
لێكۆڵەران لەم ڕاپرسیەدا كێش و باڵا و دەوری كەمری (3166) مناڵانی قوتابخانە لە نەرویج قەبارە گرتووە و پاشان لەو ڕاپرسییەدا زانیاریەكانی پەیوەند بە دایك و باوكەكان، بەو ئەنجامە گەیشتن كە قەڵەوی لەنێوان منداڵانی قوربانی تەڵاق زیاترە.
ئەو لێكۆڵینەوانەش كە لە تیكساس ئەنجام دراوە، ئەو منداڵانەی كە لەگەڵ دایك و باوكیان دەژین دەرفەتی زیاتریان لە جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان هەیە، لە كاتێكدا كە منداڵانی قوربانی تەڵاق ماوەیەكی زۆر بەتەنها لەماڵەوە بەسەر دەبەن و بۆیە مەجالی زۆرتری جوڵە و عەجوولییان هەیە و كەمتر وەرزش دەكەن. بەڵام منداڵانی تر بەهۆی ئەوەی كە دایك و باوكیان كەمتر مەجالی دروستكردنی خواردنیان هەیە زیاتر لەدەرەوە خواردن دەكڕن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک