زەنگ
وەزیرەكەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە تەواوی لەگەڵ ئەو بۆچونەوەی حكومەت نین و چاوەڕێ دەكەین.
عەبدوستار مەجید، وەزیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، بەو شێوەیە لەگەڵ ڕاگەیەندراوەكەی حكومەت نین كە باسی لەوە كردبوو ئێمە ڕازین بەوەی كە بودجەی 2017 خزمەت بە هەرێمی كوردستان ناكات.
عەبدوستار مەجید ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە جارێ پێمان وانییە كە ئەو یاسایە بەو شێوەیەی كە حكومەت دەڵێت خزمەت بە كوردستان ناكات.
وتیشی: "بڕیاری كۆتاییمان نەداوە و چاوەڕێ دەكەین لەگەڵ فراكسیۆنەكانی بەغداد كۆببینەوە و تا ڕوونكردنەوەی زیاتر بدرێ بۆمان".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک