زەنگ
سەرۆكایەتی هەرێم لە بارەی وتەكانی خەز عەلی، سەرۆكی چەكداریی عەسائیب ئەهلی حەق كە وتبوی دوای داعش گەورەترین كێشەی عێراق كوردە، ڕایدەگەیەنێت، چارەنوسی لە داعش باشتر نابێت.
وەڵامەكەی سەرۆكایەتی هەرێم:
قەیس خەزعەلی سەرۆكی گرووپی چەكداریی عەسائیب ئەهلی هەق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی ئەلڕەشید هەندێ بۆچوونی نابەجێی لەبارەی كوردستان و پێشمەرگە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش خستووەتەڕوو و پێیوایە دوای داعش گەورەترین كێشەی عێراق كوردە.
ئەمە جاری یەكەم نییە ئەم كابرایە قسەی لەمشێوەیە و هەڕەشەئامێز بەرانبەر بە گەلی كوردستان دەكات. هیوادارین ئەم وتە نابەجێیانەی تەنیا بۆچوونی خۆی و چەكدارەكانی بێت و لەو بڕوایەیش نین كە ئەو نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی بكات. داوایش لە سەركردایەتیی حەشدی شەعبی دەكەین هەڵوێستی خۆیان لەسەر وتەكانی خەزعەلی دەرببڕن.
گەلی كوردستان و پێشمەرگە چاویان لە خاكی كەس نییە و هەرگیز نەچوونەتە سەر ماڵی كەس. ئەوەی هاتبێتە سەر ماڵی خەڵكی كوردستان و نیازی داگیركردنی خاكی گەلی كوردستانی هەبێت لە كۆتاییدا بە تیاچوونی خۆی تەواو بووە.
بە دڵنیاییەوە خەزعەلی و هاوشێوەكانی كە بیانەوێ كوردستان داگیر بكەن چارەنووسێكی باشتر لە داعشیان نابێت و نایشتوانێ داعشئاسا بێت و لە كوردستان خەڵك لەسەر ناسنامە و مەزهەب سەر ببڕێ.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
14ـی 12ـی 2016
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک