زەنگ
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی فرۆشی نەوتی هەرێم بۆ مانگی یانزە كە ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند دەڵێت، بۆ هەر بەرمیلێك 15 دۆلار ماوەتەوە.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە پەیجی خۆی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوودا بە تێكڕا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 50 دۆلار بووە، بەڵام حكومەت بە 35 فرۆشتویەتی.
نوسينه‌كه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح:
له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ١٥ دۆلار ماوه‌ته‌وه
به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له مانگی پێشوودا ١٩ ملیۆن و ٥٥٢ هه‌زار به‌رمیله‌و له‌م بڕه‌یه ١ملیۆن ٩٢٣ هه‌زار به‌رمیلی له ناوخۆدا پاڵێوراوه‌و فرۆشراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده تێکڕای نرخی نه‌وت ٥٠ دۆلار بووه، به‌ڵام حکومه‌ته‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت به ٣٥ دۆلار فرۆشتوومانه‌و له‌و ٣٥ دۆلاره‌ش ٢٠ دۆلاری دیکه ڕۆشتووه
ده‌ڵێت: ٥٦٧ ملیۆن ٧٦٨ هه‌زار دۆلار وه‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام
٦٢ ملیۆن دراوه به کۆمپانیاکانی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام کۆمپانیاکان ده‌ڵێن: هیچمان وه‌رنه‌گرتووه
وه‌ک مانگه‌کانی دیکه ده‌ڵێن: ١٥٨ملیۆن دۆلارمان داوه‌ته‌وه به‌قه‌رز به‌ڵام ناڵێت له‌کێ ئه‌م قه‌رزه وه‌رگیراو چۆن سه‌رف بوو؟
ده‌ڵێت: ٢٢ملیۆن دۆلارمان داوه به‌که‌رکوک، واته له شه‌ش مانگدا ١٦٦ ملیۆن دۆلار دراوه به که‌رکوک، به‌ڵام ئه‌م پاره له که‌رکوک نیه!!!
به‌گشتی: ١٩ملیۆن ٥٥٢ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهاتووه‌و پاره‌ی ماوه ٣٢٤ ملیۆن و ٥٧٤ هه‌زار دۆلاره.
واته هه‌ر به‌رمیلێک:١٦.٦٠٠ دۆلاری ماوه‌ته‌وه ئه‌م پاره‌ش که به دۆلاره به ١١٧ هه‌زار بۆ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک ده‌درێته بانکی کوردستان وبه‌مه‌ش ١٠٪ بۆ بانکی کوردستانه، واته: هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا ١٥ دۆلار ماوه‌ته‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک