صه‌لاحه‌دين به‌هادين: ئیسلامییەكان سەنگیان نییە


زەنگ

ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سەردانێكیدا بۆلای دوو حزبە ئیسلامییەكەی تر جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە ڕابردوو ئیسلامییەكان سەنگیان نەبووە.

صەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، سەردانی كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی كردووە لە بارەی پرۆژەی هاوبەشی ئیسلامییەكان بۆ پێكەوە كاركردن.

دەقی نوسینەكە:

ئەمرۆچوار شەممە بەرواری 2016-12-14 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بە یاوەری شاندێک سەردانی هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کرد لە دەڤەری شارەزوور.
سەرەتا ئەمینداری گشتی سەردانی ناوچەی سەیدسادقی بزوتنەوەی ئیسلامی کردوو لە لایەن بەرپرسی ناوچەو ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی بەگەرمی پێشوازی لێکرا و لە دانیشتنێکی برایانەدا باس لە پرۆژەی هاریکاری ئیسلامی کراو ئەمینداری گشتی ڕای گیاندن کاری باشکراوەو بەرەو پێشجونی زۆر بەدیدەکەین و گەشبینین بە ئایندەی پرۆژەکەو بزتنەوەی ئیسلامیش هاوکاری جدی بوە بۆسەرخستنی پرۆژەکە..
هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا ئەمینداری گستی یەکگرتوو سەردانی مەڵبەندی 12ی شارەزووری کۆمەڵی ئیسلامی کردوو بەگەرمی لە لایەن بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەند و زانایانی ئاینی کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازی لێکراوە لە و بەسەرکردنەویەشدا ئەمینداری گشتی ڕایگەیاند سەردانەکەی ئێمە پەیامێکە بۆ ساحەی سیاسی کە سوپاس بۆ خوا هەرسێ لایەنە ئیسلامیەکە مەبەستیانە لەداهاتودا پێکەوە کاربکەن چونکە لە ڕابوردودا لایەنە ئیسلامیەکان هەرچەندە خاوەنی 17کورسی پەرلەمانی کوردستان بوون بەڵام نەیانتوانیوە بەقەدەر سەنگی ئەوژمارەیە کاریگەریان لەسەرساحەی سیاسی هەریم هەبیت.
لەکۆتاییدا ئەمینداری گشتی لە مەڵبەندی دوازدەی کۆمەلی ئیسلامی کوردستان دڵنیایدا کە پرۆژی هاریکاری ئیسلامی ئێستا لەهەمووکات زیاتر کاری لەسەردەکرێت و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەرسێ لایەنەکە کۆبونەوەی دووقۆڵی و سێ قۆڵیەکانیان درێژە پێبدەن .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک