1 ملیار و 300 ملیۆن بۆ ڕێگاوبان تەرخان دەكرێت


زەنگ

لە كاتێكدا بەرپرسانی حكوومەتی لە ئێران باسی تەرخان كردنی لە سەدا سێی بودجەی نەوت بۆ پارێزگا بێبەشەكانی ئێران وەك كوردستان و سیستان و بەلوچستان دەكەن كە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و شار سازیی پارێزگای سنە دەڵێت؛ بۆ تەواو كردنی پرۆژەی ڕێگاوبانی پارێزگای كوردستان، ١ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تەمەن بودجەمان پێویستە.

شارام مەلەكی، لە وتوێژێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر ڕایگەیاند، بە داخەوە پێنوێنەكانی(شاخص) لە بواری ڕێگاكان لە خوار نێونجی وڵات دایە دەبێ بە جیددی لەو بوارەدا بۆ بەردنە سەرخستنی ئەو پرۆژانە هەوڵ بەدەین.

ئەو بەرپرسە حكوومەتییە ئاماژەی بەوەش كردووە، بە هاوكاریی پارێزگاری كوردستان و ڕێكخراوی بەرنامە و بودجەی ئەو پاڕێزگایە لە هەوڵداین كە پێنوێنەكان بەرینە سەرەوە و پارچە بە جێماوەكان لە نێوان جادەی سنە_مەریوان، سەقز_بانە، زەنجان_ بیجار، كامیاران_سوونقۆڕ، كامیاران_سەوڵاواو ... هتد، بە بەڵێندەران بسپێرین. 

ئەوەشی خستەڕوو،لە ماوەیەكی زەمەنیی مێژوودا بارودۆخی سنوورەكان و دۆخی شەڕ، بووتە هۆی دواكەوتن و پەرەنەسەندنی ڕێگاكانی كوردستان و نزیك بە ١ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تەمەن بودجەی پێویستە، هەتاكوو پاریزگای كوردستان لە پێنوێنەی ئازادڕێیەكان، ڕێگای گوند و "ڕاهداری" بە نێونجێ وڵات بگات.

ئەو بەرپرسە حكوومەتییە گوتی؛ پارێزگای كوردستان پێویستی بە دروست كردنی ١٣٠٠ كیلۆمەتر ڕێگای گوندەكان و ٢١٠ كیلۆمەتر ئۆتوبان هەیە، هەتا بگاتە ئاستی نێونجی وڵات.

بەپێی ئامارەكانی ئیدارەی ڕێگەوبان، لە ٧ هەزار و ٨٥٠ كیلۆمەتر ڕێگەی گوند و شارەكانی ئوستانی كوردستان ٢٣ گەردەنە و هەروەها ١٦ شوێنی بەفرگری تیدایە و لە وەرزی زستاندا پێویستییان بە چاوەدێریی توندی ئیدارەی ڕێگەوبان هەیە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک